رووداو - تەندروستی
زانایەکی کوردی بواری فێربوونی ئامێر لە بەریتانیا رایگەیاند، لە رێگەی تەکنەلۆژیایەکی نوێوە کار بۆ ئەوە دەکەن کە قەرەباڵخی و کاخەز لە نەخۆشخانەکانی کوردستان نەمێنێت و چارەسەری نەخۆشەکان خێراتر بکرێت.
د. ئاراس ئەحمەد، زانایەکی کوردە لە بواری فێربوونی ئامێر لە بەریتانیا، لە لێدوانێکدا بۆ رووداو گوتی، "ئەمە وەکو هەنگاوێکی یەکەمە بۆ ئەوەی ئامارەکان بەشێوەیەکی باشتر لە نەخۆشخانەکان کۆبکرێتەوە و باشتر و خێراتر چارەسەری نەخۆشەکان بکرێن."
بە گوتەی ئەو زانایە کوردە، تەکنەلۆژیاکە رێگە خۆش دەکات بۆ بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بە شێوەیەکی ئاسانتر لە کەرتی تەندروستیدا.
هەروەها، د. ئاراس ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، "لەرێگەی ئەم تەکنەلۆژیایەوە نەخۆشخانەکان بە زانکۆ و پەیمانگەکان دەبەسترێنەوە."
لە کۆتاییدا، د. ئاراس ئەحمەد هیوای خواست کە زانکۆکانی کوردستان زیاتر گرنگی بە توێژینەوەی زانستی لەسەر بابەتە نوێیەکان بدەن و گوتی، "هیوادارین زانکۆکانی کوردستان کە خوێندکاری ماستەر و دکتۆرا وەردەگرن، پێویستە توێژینەوەکانیان لەسەر بابەتی ئێستا بن بۆ ئەوەی کوردستان سوودی لێ ببینێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ