رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی مایکرۆبایۆلۆژیی پزیشکی هۆشداری دەداتە دەنگدەران و دەڵێ، دوای تەواوبوونی دەنگدانیان، دەستەکانیان بەشێوەیەکی زانستی بشۆن، دەنا ئەگەری تووشبوونیان بە پەتاکان و نەخۆشییە گوازراوەکان زۆر دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 10-11-2025 د. سەمیرە فەتاح، پسپۆڕی وردی بەکتریۆلۆژی بە رووداوی راگەیاند، ئەو پێنووس و کەلوپەلانەی لە وێستگەکانی دەنگدان دانراون و سەتان کەس بەرکەوتەیان لەگەڵیاندا هەیە، ئەمەش دەشێت ببنە رێخۆشکەر بۆ گواستنەوەی نەخۆشی بەتایبەت کە ئێستا پەتاکان بەربڵاون.
د. سەمیرە فەتاح دەڵێت: ئەوانەی دەستیان برینە یاخود پەتایان هەیە، زۆرترین ئەگەری ئەوەیان هەیە نەخۆشییان لێوە بگوازرێتەوە، بۆیە باشترە دوای تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدان، هەر کەسێک دەست لە دەم، لووت و رووخسار نەدات و بەزانستی (ماوەی 20 چرکە) دەستەکانی بە سابوونی شل بشوات.
بڕیارە سبەی سێشەممە 11-11-2025، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ