بە ڤیدیۆ؛ نینۆکبڕێک لەنێو گەدەی نەوجەوانێکی 17 ساڵ دەردەهێندرێت

10-12-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
تیمی پزیشکان کە نینۆکبڕەکەیان دەرهێناوە - وێنەی نینۆکبڕەکە دوای دەرهێنانی.
تیمی پزیشکان کە نینۆکبڕەکەیان دەرهێناوە - وێنەی نینۆکبڕەکە دوای دەرهێنانی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نەوجەوانێکی 17 ساڵ لە هەولێر نینۆکبڕێک قوتدەدات و خۆی دەچێتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی بۆی دەربهێنن، ئەو پسپۆڕەی نینۆکبڕەکەی دەرهێناوە دەڵێ، ئەو کوڕە ناڕێکیی دەروونیی هەبووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 10-12-2025 د. بڵند سیروان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر کە نینۆکبڕەکەی دەرهێناوە بە رووداوی راگەیاند، ئەو کوڕە ناڕێکیی دەروونیی هەبووە، بۆیە ئەو تەنە قەبارە گەورەیەی قوتداوە و بە هەناوبین بۆمان دەرهێنا.
 
د. بڵند سیروان دەڵێ، نینۆکبڕەکە قەبارە گەورەکان بووە و ئەمەی بە دەگمەن دانا، چونکە تەنێک بەو قەبارەیە بە ئەستەم قوتدەدرێت.
 
ئەو پسپۆڕە هۆشداری دایە بەخێوکەرانی تووشبووانی نەخۆشی و کێشە دەروونییەکان، کە هەمیشە لەژێر چاودێریدا بیانهێڵنەوە و بە تەنیا جێیان نەهێڵن یاخود تەنی بچووکیان لەلاوە دانەنێن کە ئەگەر قوتدانی هەبێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشکردنە سەر ئەمبوڵانسێک لەکاتی جەنگدا.

هێرشکردنە سەر تیمە پزیشكییەکان لە کاتی شەڕ، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

هێرشکردنە سەر ئامبوڵانس یان پزیشک یان کارمەندانی تەندروستی و بنکە پزیشکییەکان لە کاتی شەڕدا، یەکێکە لە گەورەترین پێشێلکارییەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان. ئەم بابەتە لە چوارچێوەی "یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی " (International Humanitarian Law) و بەتایبەتی "رێککەوتننامەکانی جنێڤ" رێکخراوە.