رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ لە چین دەریدەخات، سیر یارمەتیدەرێکی نایابە بۆ دابەزاندنی رێژەی چەوریی زیانبەخشی LDL کە رێخۆشکەرە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و گیرانی لوولەکانی خوێن.
توێژەرانی زانکۆی شەنگەهای لە چین توێژینەوەیەکی شیکارییان لەبارەی کاریگەریی سیر لەسەر دڵ و لوولەکانی خوێن کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، بە رێژەیەکی زۆر چەوریی LDLـی کەم کردووەتەوە.
توێژەران ئەم کاریگەرییەی سیر دەگەڕێننەوە بۆ بوونی پێکهاتە دژەئۆکسێنەرەکانی نێو سیر و کە دژی کۆبوونەوەی چەوریی نێو لوولەکانی خوێنە.
بەڵام ئەوەش باس دەکرێت، ''سیر جێگەی دەرمان ناگرێتەوە، بەڵکو پاڵپشتێکە بۆ پێشگیریکردن لە جەڵتە و باشترکردنی تەندروستیی دڵ''.
هەروەها ''خواردنی سیر بۆ ئەوانە باش نییە کە حەبی شلکەرەوەی خوێن دەخۆن و کێشەی گەدە و ریخۆڵەیان هەیە''.
''نابێت کەسێک سیر و پیاز بخوات و بڵێت، ئیتر پێویستیم بە دەرمانەکانی شلکردنەوەی خوێن و دڵ نییە'' ئەمە لە پۆدکاستی کلینیکاست باس کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ