کلینیکاست؛ هیچ خۆراکێک نییە بەردی گورچیلە دروستبکات، هیچ ئاوێکیش بەردی گورچیلەی پێ فڕێ نادرێت

11-03-2026
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. دانا شێروانی - د. هونەر رێبوار
د. دانا شێروانی - د. هونەر رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پۆدکاستی کلینیکاست بە درێژایی مانگی رەمەزان بەردەوامە و پسپۆڕێکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ رایدەگەیێنێت، لە مانگی رەمەزاندا بەهۆی کەمیی جووڵە و وشکبوونەوەی زیاتری جەستە، زیاتر دەردەکەوێت کە کەسێک بەردی هەیە، نەک راستەوخۆ رۆژووەکە هۆکار بێت بۆ ئەوە.
 
د. دانا شێروانی، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان رێژەی تووشبووانی بەردی گورچیلە بەرزە، چونکە پلەی گەرمی و کەشی ناوچەکەمان بەرز و گەرمە. بۆیە زیاتر جەستە وشک دەبێتەوە و کەمیش ئاو دەخورێتەوە. پاشانیش خۆراکە سوێرەکان زیاتر دەخورێن و هەوادارێکی زۆر باشی گۆشتی سووریشین.
 
د. دانا شێروانی پێشنیاز دەکات، رێگەی سەرەکیی پێشگیریکردن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە، خواردنەوە ئاوی پێویستی رۆژانەیە کە 2 لیتر بۆ 3 لیترە، واتە 12 بۆ 14 پەرداخ ئاو. تەنانەت دەڵێ، ''بۆ کەسانێک کە کاریان لە دەرەوە و بەرخۆرە یاخود زۆر ئارەقە دەکەنەوە، ئەوا دەبێت ئاوی زیاتر بخۆنەوە''.
 
لە کۆتاییشدا ئەوەی گوت کە هیچ خۆراکێک نییە ببێتە هۆی بەردی گورچیلە بەتایبەت سپێناخ و تەماتە، چونکە ئەگەر بە بڕێکی دیاریکراو و گونجاو بخورێن ئەوا ئاسایین و بگرە رێگریش لە دروستکردنی بەردی گورچیلە دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵێک ڤاکسینی بۆ دەکرێت.

تەندروستیی جیهانی یەکەم چارەسەری مەلاریای بۆ منداڵانی ساوا پەسند کرد

لە هەنگاوێکی گرنگی پزیشکیدا بۆ پاراستنی منداڵانی ساوا لە ناوچە تووشبووەکانی مەلاریا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی یەکەم دەرمانی تایبەت بە منداڵانی تازەلەدایکبوو و ساوا پەسند کرد.