رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، ڤەیپەکان 16 هەزار مادەی جۆراوجۆری کیمیاییان تێدایە کە هەر یەکەیان بە شێوەی جیاواز زیان بە جەستە دەگەیێنن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO دەریدەخات، هەندێک لە مادە کیمیاییەکانی نێو ڤەیپەکان راستەوخۆ رێخۆشکەر دەبن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.
5 مادەی مەترسیداری نێو ڤەیپ؛
1- نیکۆتین کە دەبێتەهۆی؛
* نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
* لاوازیی بیرکردنەوە و بیرچوونەوە
* هەوکردنی سیکڵدانۆچکەکانی سییەکان
2- بەنزین کە دەبێتەهۆی؛
* شێرپەنجە
* نەزۆکی
* تێکچوونی سووڕی مانگانە
3- ئەکرۆلین کە دەبێتەهۆی؛
* نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
* لینجە مادە (بەڵغەم)
* هەستیاری
4- ئەلدیهایدەکان کە دەبنەهۆی؛
* شێرپەنجەی خوێن
* هەستیاری و هەوکردنی قوڕگ
* برینداربوونی ناوپۆشی دەم و لووت
5- پڕۆپلین ئەلکحول کە دەبێتەهۆی؛
* دژەبەستن
* هەستیاریی چاو، قوڕگ و لووت
* پەککەوتنی گورچیلەکان
ئەگەر دەتەوێت بە یەکجاری واز لە جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلەکێشان بهێنیت، زۆر ئاسانە و ناوی خۆت لە ئەنتیتۆباکۆی رووداو تۆمار بکە. بۆ ئەوەی هەم واز لە تووتن بهێنیت و هەمیشە ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها ببەیتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ