تەندروستی
پاسێک تایبەتە بە پشکنینی شێرپەنجەی مەمک لە خانمان کە لەنێو بەشداربووانی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن دانراوە.
رووداو - تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەڕێگەی ئەنجوومەنی شێرپەنجەوە بەردەوامە لە هەڵمەتی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک و تیمێکی لە شوێنی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن داناوە.
ئەنجوومەنی شێرپەنجە لە عێراق دەڵێت، ئامانجیانە پشکنین بۆ زۆرترین ژن بکەن لە کەربەلا، لەپێناو ئەوەی زوو دەستنیشانی تووشبووانی شێرپەنجە بکەن.
بەپێی تەندروستیی عێراق، هەڵمەتەکە تایبەتە بە ژنانی سەروو 40 ساڵان و تیمەکانیان چەند پرسیارێکی سەرەتاییان لێدەکەن و زانیاریی تەندروستییان بۆ تۆمار دەکەن، پاشانیش هۆشیاریی تەندروستییان بۆ خۆپارێزی لە شێرپەنجە پێدەدەن.
بەشداربووانی چلەی ئیمام حوسێن لە ئێستاوە دەچنە کەربەلا بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمەکە کە رۆژی پێنجشەممە 14-8-2025 بەڕێوەدەچێت و لە سەرتاسەری عێراق پشووی فەرمی دەبێت، ئەم هەڵمەتەش بە درێژایی ماوەی رێوڕەسمەکە بەردەوامە.

خانمان، بەم رێگەیانە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەم بکەنەوە

خانمان، بەم رێگەیانە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەم بکەنەوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ