پزیشکێک هەڵەیەک لە کتێبێکی نەشتەرگەریی گشتی راست دەکاتەوە

11-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر ژیار حەسەن، دەرچووی بەشی پزیشکیی گشتی و ئەوەیە کە هەڵەکەی چاک کردووەتەوە.
دکتۆر ژیار حەسەن، دەرچووی بەشی پزیشکیی گشتی و ئەوەیە کە هەڵەکەی چاک کردووەتەوە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەرچوویەکی بەشی پزیشکیی گشتی هەڵەیەک لە کتێبێکی نەشتەرگەریی گشتیدا راست دەکاتەوە و دەڵێت: لەکاتی تاقیکردنەوەکان بوو بۆی دەرکەوتووە، هەڵەیەک لە کتێبەکەدا هەیە.
 
ئەو هەڵەیەی ئەو خوێندکارە چاکی کردووەتەوە هی کتێبی bailey & love's short practice of surgery کە تایبەتە بە نەشتەرگەریی گشتی؛ دکتۆر ژیار حەسەن، دەرچووی بەشی پزیشکیی گشتی بە رووداوی گوت، ئەو هەڵەیە لەبارەی ئەندامی نێرینەوە کراوە.
 
دکتۆر ژیار حەسەن دەڵێت: هەڵەکە لەبارەی نەخۆشییەکی ئەندامی زاوزێی نێرینەوە بووە و قۆناخەکانی نەخۆشییەکە بە پیچەوانەوە باس کراون.
 
بەگوتەی ئەو پزیشکە، بە ئیمێڵ وەڵامیان داوەتەوە کە کتێبەکە لە چاپەکانی داهاتوودا چاک دەکرێتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە