رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی دەرمانساز لەبارەی دەرمانێکی باوی زیپکە رایدەگەیێنێت، هەر خانمێک بیەوێت دووگیانببێت ئەوا نابێت ئەو دەرمانە بخوات.
ئەمڕۆ دووشەممە 11-8-2025 دکتۆر نەوا بەختیار، دەرمانساز لە بووڵتەنی تەندروستیدا باسی ئەو دەنکۆڵە سوورە دەکات کە خەڵک بۆ چاکبوونەوەی زیپکە بەکاری دەهێنن و دەڵێت: پێویستە لەژێر راوێژی پزیشکیدا بێت، چونکە چەندان کاریگەریی لاوەکیی مەترسیداری هەیە.
کاریگەرییە لاوەکییەکانیش باس دەکات وەکو؛
-گۆڕانکاری لە رەفتار
-خەمۆکی
-زیانگەیاندن بە جگەر
-بەدخۆراکی
-گۆڕان لە بینین
-زرینگانەوەی گوێ
-ئازاری سک
-سووربوونەوەی پێست
لەکۆتاییدا ئەوەش باس دەکات، پێویستە بە راوێژی پزیشکدا بێت و رێنوێنییەکانی پزیشکیش لەکاتی بەکارهێنان جێبەجێ بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ