رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی شیکاریی گەورە کە ماوەی 15 ساڵ بەردەەوام بووە دەریدەخات، خۆراکە خێراکان و ئامادەکراوەکان لەگەڵ خواردنەوە گازییەکان ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە و زووپیربوونی خانەکانی مێشک زیاد دەکەن.
توێژینەوە شیکارییەکە لە گۆڤاری Nature Aging بڵاوکراوەتەوە و لەسەر دوو هەزار و 500 کەس کراوە. توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، بە درێژایی توێژینەوەکە ئەوانەی رۆژانە خۆراکی خێرایان خواردووە یاخود خواردنەوەیەکی گازییان خواردووەتەوە، زووتر نیشانەکانی لەبیرچوونەوەیان لەسەر دەرکەوتووە یاخود بەشێکیشیان ناڕێکیی دەروونییان تووش بووە.
بەڵام ئەوەش دەرکەوتووە، ئەوانەی پەیڕەوی رێژیمی خۆراکیی دەریای ناوەڕاست بوون کە بایەخ بە خواردنی سەوزە، میوە، چەوریی ناتێر و تەندروست، گەنمەشامی و گوێز دەدات، تەندروستتر بوون لە گرووپەکەی دیکە.
ئەدریان کاسلا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە پەیمانگەی کارۆلینسکا دەڵێت: پێشبینی کراوە تاوەکو 25 ساڵی دیکە تووشبووانی لەبیرچوونەوە سێ ئەوەندە زیاد بکەن، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ زیادبوونی خواردنی خۆراکە خێراکان و خواردنەوە گازییەکان.
تەندروستیی جیهانی دەڵێت، ساڵانە تووتن، کحول و خۆراکە خێراکان زیاتر لە 1.7 ملیۆن کەس دەکوژن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ