رووداو- هەولێر
لە لایبێریای ئەفریقا فیلمێک بە ناوی دەرگایەک بۆ دۆزەخ نمایشکرا، چیرۆکی فیلمەکە باس لە دوو خۆشەویست دەکات کە بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە وڵاتەکە پلانی هاوسەرگیریان تێکدەچێت.
چیرۆکی فیلمەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014-2016 کە تێیدا ڤایرۆسی ئیبۆلا بەنێو خەڵکیدا بڵاودەبێتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 11 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
کۆسمێ پاولۆ، پرۆدیسەری فلیمی دەرگایەک بۆ دۆزەخ دەڵێت، ئێمە دەبوو ئەو شتە تۆماربکەین کە لە لایبێریا روویدا، دەرگایەک بۆ دۆزەخیش مەبەست لێی ئەوەیە کاتێک کەسێک لێرە تووشی ڤایرۆسی ئیبۆلا دەبێت بە زەحمەت دەچێتە سەنتەری چارەسەری ئیبۆلا چونکە نرخی چارەسەرییەکان زۆر گرانن و بەشێکی تووشبووان ناتوانن دابینی بکەن.
چیرۆکی فیلمەکە بەو شێوەیە دوو خۆشەویست پلانی هاوسەرگیری دادەنێن بەڵام کوڕەکە تووشی ڤایرۆسی ئیبۆلا دەبێت و ناچاردەبێت لە خۆشەویستەکەی دووربکەوێتەوە، بەهۆی ئەوەشی باری دارایی باش نییە ناتوانێت سەردانی سەنتەری چارەسەری ئیبۆلا بکات
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ