رووداو - تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە 226 حاڵەتی خنکان و تەنگەنەفەسییان لە چەندین پارێزگا تۆمارکردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی فەرمیی وەزارەتەکە، عەبدولحوسێن موسەوی وەزیری تەندروستی عێراق چاودێریی رێکارەکانی وەڵامدانەوەی فریاگوزاریی لە بەغدا و پارێزگەکان کردووە. موسەوی رێنمایی هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستیی کردووە کە لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن و بەردەوام بن لەسەر ئامادەکردنی دامەزراوە پزیشکییەکان بۆ پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی دەستبەجێ بە هاووڵاتییان.
رێنماییەکان جەخت لەسەر ئامادەکردنی بەشەکانی فریاکەوتن، باشترکردنی ئامادەیی ئەمبوڵانسەکان و دابینکردنی ئۆکسجینی پزیشکی، دەرمانی تایبەت بە کۆئەندامی هەناسە و پێداویستییە کلینیکییە پێویستەکان دەکەنەوە. هەروەها کارمەندانی پزیشکی، پەرستاری و تەکنیکی لە هەموو نەخۆشخانە گشتییەکان و سەنتەرە تەندروستییە سەرەتاییەکان خراونەتە ئەرکەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی تووشی رەبۆی توند و کێشەی هەناسەدان دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ