رووداو - تەندروستی
لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر بەشەکانی دیکە و پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە هاونیشتمانیان، بەشی راوێژکاری لە نەخۆشخانەی فێرکاریی رانیە کرایەوە.
فەرمان ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی رانیە بە رووداوی راگەیاند، "بەشەکە لەنێو بینای فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە کراوەتەوە و رۆژانە لە دوو نۆرەدا پێشوازی لە نەخۆشەکان دەکات، لە کاژێر 14:30تاوەکو 17:00ی ، هەروەها لە کاژێر 20:00 تاوەکو 12:00ی شەو."
جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رانیە ئاماژەی بەوەش کرد، "بۆ بینینی نەخۆش و ئەنجامدانی پشکنینەکان تەنیا بڕێکی کەم پارە وەردەگیرێت و دەرمانیش بە خۆڕایی بە نەخۆشەکان دەدرێت."
بە گوتەی فەرمان ئەحمەد، بەشەکە کارمەندی هەمیشەیی و خۆبەخشی هەیە و پزیشکەکان هەموو جۆرە حاڵەتێک دەبینن. ئەو گوتیشی، "کردنەوەی ئەم بەشە بارگرانییەکی زۆر لەسەر بەشەکانی دیکەی نەخۆشخانە کەم دەکاتەوە و ئامانجمان خزمەتکردنی هاونیشتمانیانە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ