زانکۆی ئەسینا: پۆلیفینۆڵی زەیتی زەیتوون پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە یۆنان دەریدەخات زەیتی زەیتوونی ئەسڵی سوود بەو کەسانە دەگەیێنێت کە  چەوریی خوێنیان بەرزە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی ئەسینا لەسەر ژمارەیەک نەخۆشی تووشبوو بە بەرزیی چەوریی خوێن کە کراون بە دوو گرووپەوە کراوە، گرووپێکیان رۆژانە 20 گرام زەیتی زەیتوونی ئەسڵییان خواردووە کە رێژەی پۆلیفینۆڵی کەمتر بووەلە 414 میلیگرام لە هەر کیلۆگرامێکدا، گرووپی دووەمیش رۆژانە 8 گرام زەیتی زەیتوونیان خواردووە کە رێژەی پۆلیفینۆڵی زیاتر بووە 1,021 میلیگرام لە هەر کیلۆگرامێکدا، بۆیان دەرکەوتووە کە سوودەکان دەگەنە ئاستی خانەکان و باشبوونێکی بەرچاو لە کارکردنی خانەکانی رووی ناوەوەی بۆرییەکانی خوێندا (endothelial function) دروستدەکەن.
 
زانکۆ یۆنانییەکە ئاماژە بەوەدەکات باشبوونی کارکردنی ئەم خانانە بووەتە هۆی زیادبوونی تێربوونی شانەکان بە ئۆکسجین، زیادبوونی رێژەی بەکارهێنانی ئۆکسجین بە نزیکەی 8 بۆ 10% هەروەها زیادبوونی رێژەی گەڕانەوەی خوێن بۆ شانەکان بە نزیکەی 12 بۆ 15%، لەگەڵ ئەمانەشدا کەمبوونەوەی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ بەدی کراوە.
 
د. کریستۆس کۆریک پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە زانکۆی ئەسینا " ئەو زەیتەی رێژەی پۆلیفینۆڵی زیاتر بووە، سەرەڕای ئەوەی بە بڕێکی کەمتر خووراوە، کاریگەریی باشتر و زیاتری هەبووە لە باشکردنی گەڕانەوەی خوێن و دابەزاندنی پەستانی خوێندا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە