رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا بەرز بووەوە بۆ 30 تووشبوو

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی نوێترین ئامارەکانی قوربانییانی ڤایرۆسی ئیبۆلای ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ژمارەی تووشبووان لە 10 تووشبووی پشتڕاستکراوەوە بەرز بووەوە بۆ 30 تووشبوو لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا لە کۆنگۆ زیاتر لە 500 تووشبووی و 130 گیانلەدەستدانی گوماناوی بە ڤایرۆسی کۆنگۆ تۆمار کراون و هێشتا لە پشکنینەکانیان پشتڕاستنەکراونەتەوە.
 
د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: تووشبوو لە ناوجەرگەری شارەکانی ئۆگەندادا تۆمار کراون، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەگەری بڵاوبوونەوەی زیاتر و فراوانی ڤایرۆسەکە هەیە.
 
رێکخراوەکە باری نائاسایی و لەناکاوی لە ئەفریقادا راگەیاندووە و هۆشداریشی داوەتە وڵاتانی دراوسێی کۆنگۆ کە رێکارەکانی خۆپارێزی تووند بکەنەوە.
 
ئیبۆلا چییە؟
 
ئەمە ڤایرۆسێکی کوشندە و مەترسیدارە کە تائێستا ڤایرۆسەکە هیچ دەرمان و ڤاکسینێکی نییە، رێژەی کوشندەییەکەی نزیکەی 50٪ـە لەکاتێکدا رێژەی کوشندەیی کۆرۆنا 15٪ و کەمتریش بوو.
 
لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا، نزیکەی 15 هەزار کەس لە وڵاتانی ئەفریقا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. کوشندەترین بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لەنێوان ساڵانی 2018 و 2020 بوو، کە تێیدا نزیکەی دوو هەزار و 300 کەس گیانیان لەدەستدا. تەنانەت ساڵی رابردووش 45 کەس هەر بەهۆی ئەو ڤایرۆسەکە لە ئەفریقا گیانیان لەدەستدا.
 
نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا
 
- تا و بێهێزی
- ئازاری ماسوولکەکان
- سەرئێشە
- سکچوون
- رشانەوە
- لیکی سەر پێست
- خوێنبەربوون
- شەکەتی و نەمانی ئارەزووی خواردن
 
چۆن ئیبۆلا دەگوازرێتەوە؟
 
- بەرکەوتنی راستەوخۆ بە خوێن، میز، بەڵغەم و رشانەوەی کەسی تووشبوو
- تێکەڵاوبوون و مانەوە لەو شوێنانەی گیانداری کێوی لێیە بەتایبەت شەمشەمەکوێرە
- گەشتکردن بۆ ئەو شوێنانەی ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوە
- سێکس لەگەڵ کەسی تووشبوودا
- دایکی تووشبوو بۆ منداڵەکەی لەڕێگەی شیرپێدان
- بەرکەوتن بە کەلوپەلی پیسبووی تاقیگە بە خوێن و پاشماوەی کەسی تووشبوو
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە