وەزارەتی تەندروستی: لێکۆڵینەوە لەو جۆرە شیرە جیهانییە دەکەین کە لە چەندین وڵات فرۆشتنی قەدەخە کرا

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تایبەت بە رووداو ئاشكرای کرد، لێکۆڵینەوە لەو جۆرە شیرە قوتووە دەکەن کە لە چەند وڵاتێک فرۆشتنی قەدەخەکرا و دەگوترێت، ژەهری تێدایە. بەپێی بەدواداچوونی رووداو، ئەو شیرە لە هەرێمی کوردستان هەیە و پەرستارێک دەڵێ، چەند منداڵێک پێی ژەهراوی بوون.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 12-1-2026 د. کاوە خەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بنکۆڵکاریی ورد لەبارەی کواڵیتیی ئەو شیرە قوتووە دەکەن کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە چەندین وڵاتی جیهان فرۆشتنی قەدەخەکرا. کۆمپانیای بەرهەمهێنەر هەموو بەرهەمەکانی ئەو جۆرە شیرەی خۆی کشاندەوە.

دوای چەند کاژێرێک ئەو بەڕێوەبەرەی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، شیری NAN بە رەزامەندیی وەزارەتی تەندروستی هاوردە نەکراوە  و لە بازگەکان بە قاچاخ دەهێندرێت. ئەوەشی گوت کە هیچ تۆمارێکی لە پشکنینی پزیشکیی وەزارەتی تەندروستیدا نییە. 
 
سەرەتای ئەم هەفتەیە کۆمپانیای Nestle (نێستڵ) کە ناسراوە بە نەستەلە و کۆمپانیایەکی سویسرییە رایگەیاند، شیری وشکی NINHO و NAN کە بەرهەمی ئەو کۆمپانیایەن لە بازاڕ کشاندووەتەوە، چونکە پیسبووە بە بەکتریا، ئەمەش سکچوون و رشانەوەی تووند لە منداڵاندا دروستدەکات.
 
لە وڵاتانی بەریتانیا، ئێرلاند، سعودیە، سەنگاپوورا، تاجیکستان و میسر لە پشکنین دەرنەچووە و دەرکەوتووە، پیسبووە بە بەکتریایەک کە ئەوەش ژەهری لەنێو دروستکردووە. رۆژی دووشەممە 11-1-2026 پەرستارێک لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، ئەو شیرە قوتووەی لە چەندین وڵات ژەهری تێدا دۆزراوەتەوە، لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و منداڵانی تووشی سکچوونی خوێناوی کردووە.
 
بەگوتەی ئەو پەرستارە، منداڵان بە نوێترین بەرهەمی شیرە قوتووەکە وایان لێهاتووە و جۆرە کۆنەکەی شیری NAN ئاسایی بووە، هاوکات تائێستا هیچ ژەهراویبوونێکی منداڵیش لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قاوە.

توێژینەوەیەک: بۆ هەندێک کەس قاوەخواردنەوە رێگەیەکی کێشدابەزاندنە

توێژینەوەیەکی نوێی هاوبەش لەنێوان توێژەرانی سوێد و بەریتانیا لەبارەی قاوە کراوە وە دەریدەخات، کافایینی نێو قاوە ئەگەری تووشبوون بە شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.بۆ هەندێک کەسیس رێگەیەکی کێشدابەزاندنە.