بەشی کوتان لە کۆیە: ئێستا خەڵک کەمتر منداڵەکانیان بە ڤاکسین دەکوتن

12-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە کۆیە کوتانی منداڵ بە ڤاکسینی سوورێژە کەمە، بەرپرسی بەشی کوتان لە کۆیە دەڵێت: ئێستا خەڵک کەمتر منداڵەکانیان بە ڤاکسین دەکوتن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-3-2025 ئاشتی عەلی، بەرپرسی بەشی کوتان لە تەندروستیی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، لەڕێگەی تیمی گوازراوەوە ڤاکسین دەدەینە منداڵی ناوچە دوورەدەستەکان و هیچ مانگێک ناگەینە ئاستی ئامانج بۆ کوتان.
 
ئاشتی عەلی ئاشکرای کرد کە ئێستا کوتان بە ڤاکسینەکان لە کۆیە کەمتربووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ ناهۆشیاریی خەڵک گەڕاندەوە.
 
ئەگەر منداڵ بە ڤاکسینی سوورێژە نەکوترێت، دووچاری ئەم مەترسییە دەبێت. {کلیک لێرە بکە}
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە