رووداو - تەندروستی
هاوکات لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دەنگۆی ناردنی هێزی زەمینیی ئەمریکی، داواکاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەشداریکردنی بارۆن ترەمپ "کوڕە بچووکی دۆناڵد ترەمپ" لە خزمەتی سەربازی زیاد دەکات، بەڵام رەنگە بارۆن بەهۆی هۆکارێکی پزیشکییەوە لەو خزمەتە بەدوور بێت.
بارۆن، کە تەمەنی 19 ساڵە، باڵای 200 سانتیمەترە، ئەم باڵا بەرزە رەنگە ببێتە رێگر لەبەردەم بەشداریکردنی لە خزمەتی سەربازی، چونکە سوپای ئەمریکا بۆ هەندێک ئەرکی تایبەت، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە کەشتییە زرێپۆشەکان، تانکەکان و فڕۆکەکانەوە هەیە، باڵایەکی دیاریکراوی هەیە کە نابێت سەربازەکە لێی تێپەڕێت.
ئەگەر بارۆن بەهۆی باڵایەوە لە خزمەتی سەربازی ببەخشرێت، ئەوا یەکەم کەس نابێت لە خێزانەکەیدا کە لە رێگەی پزیشکییەوە خۆی لە سەربازی دوورخستبێتەوە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپی باوکی، بەهۆی تووشبوون بە "ئێسکی زیادەی پاژنەی پێ" لە خزمەتی سەربازی لە سەردەمی شەڕی ڤێتنامدا بەخشرا، د. لاری براونشتاین کە لە ساڵی 2007 کۆچی دوایی کردووە ئەو دەستنیشانکردنەی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ