رووداو - تەندروستی
لە قەزای دەربەندیخان پشکنینی چاو ئەنجام نادرێت و هاونیشتمانیان ناچارن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری و هەر مەبەستێکی دیکە بچنە سلێمانی و کەلار.
ئامانج کەساس قایمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "یەک کارمەندمان بۆ پشکنینی چاو هەبوو، ئەویش گوازراوەتەوە و کەسی دیکە لە شوێنی دانەنراوە."
قایمقامی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان و بڕیارە پزیشکێک بۆ پشکنینی چاو لە دەربەندیخان دابین بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ