پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی: سوورێژە نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی مەترسیدارە و ڤاکسین رێگری لێدەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
دکتۆر لونا خالید - د. دلین ئاکرێیی
دکتۆر لونا خالید - د. دلین ئاکرێیی
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی رایدەگەیەنێت، نەخۆشیی سوورێژە نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی مەترسیدارە و زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر لە ژوورێکدا 10 منداڵ هەبن و یەکێکیان تووشبووبێت ئەگەری گواستنەوەی بۆ منداڵەکانی دیکە زۆرە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-4-2026 د. دلین حوسێن ئاکرێیی، پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی دەڵێت، "ئەگەر منداڵێک هەر سێ ژەمی کوتانی سوورێژەی وەرگرتبێت و تووشی سوورێژەش ببێت، نیشانەکانی زۆر ترسناک نین و بە ئاسانی دەتوانێت نەخۆشییەکە تێپەڕێنێت."
 
بەڵام ئەو پسپۆڕەی پزیشکیی خێزانییە هۆشداری دەدات، "ئەگەر منداڵ ڤاکسینی سوورێژە وەرنەگرێت و تووشی سوورێژە ببێت، ئەوا نیشانەکانی بریتی دەبن لە تایەکی بەرز، رشانەوە و سکچوون، کۆکە و هەوکردن، دوای 3 رۆژ پەڵەی سوور لەسەر جەستەی دەردەکەوێت."
 
هەروەها د. دلین حوسێن ئاکرێی ئاماژەی بەوەشکرد، "هەندێکجار لەوانەیە منداڵەکە تووشی هەوکردنی مێشک یان سییەکان یان پەردەی ناوەڕاستی گوێ بێت، دواتر ڤایرۆسەکە لە مێشک دەمێنێتەوە و لەوانەیە کەسەکە دوای چەند ساڵێک تووشی نەخۆشیی گەشکە و لەبیرچوونەوە ببێت."
 
د. دلین حوسێن ئاکرێی جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئەگەر منداڵ تەندروستی باش نەبوو و هەوکردن یان نەخۆشییەکی هەبوو نابێت کوتانی بۆ بکرێت، بەڵکو دەبێت پزیشک بیبینێت و دواتر بڕیار لەسەر کوتانی بدرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. دەشتی بوستانی - د. هونەر رێبوار

کلینیکاست؛ خۆراکەکانی سەرشەقام سەرچاوەن بۆ تووشبوون بە کۆلێرا، گرانەتا و حەمەی ماڵتا

د. دەشتی بوستانی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو، دڵ و رۆماتیزم رایدەگەیێنێت، دەرمان دەبێت ژەمی خۆی تەواو بکات ئینجا وازی لێبهێندرێت، واتە دەبێت تەواوی دەرمانەکە بخورێت تەنانەت ئەگەر نیشانەی نەخۆشییەکەش نەمێنێت.