لەکاتی جەنگدا چۆن خۆراکی تەندروست بخۆین؟

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
د. رەزا هاشمی - دکتۆر لونا خالید
د. رەزا هاشمی - دکتۆر لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی، رێنوێنیی گرنگ لەبارەی خۆراکی تەندروست لەکاتی جەنگ و قەیرانەکاندا دەدات و جەخت لەسەر دابینکردنی ئاوی پاک و خۆراکی بە وزە دەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-3-2026 د. رەزا هاشمی، پسپۆڕی کلینیکیی خۆراکی لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، "لەکاتی جەنگ و قەیرانەکاندا، گرنگترین شت بایەخدانە بە ئاوی پاک، دواتر پڕۆتین و چەورییە پێویستەکان و پاشان ڤیتامینەکان."
 
پسپۆڕەکەی خۆراک ئاماژە بەوە دەکات کە لە کاتی جەنگدا دەبێت ئەو خۆراکانە هەڵبژێردرێن کە ئامادەکردنیان کاتێکی زۆری ناوێت، د. رەزا هاشمی دەڵێت، "بۆ نموونە خۆراکە لە قوتوونراوەکان دەتوانرێت بەکاربهێنرێن، بە مەرجێک قوتووەکە کون نەبووبێت یان شێوەکەی نەگۆڕابێت."
 
د. رەزا هاشمی جەخت لەسەر بایەخدان بەو خۆراکانە دەکاتەوە کە پێویستییان بە ساردکەرەوە نییە بۆ هەڵگرتن.
 
د. رەزا هاشمی رێنوێنی دەدات و دەڵێت، "لەکاتی جەنگدا دەبێت رێگری لە کەمخۆری بکرێت و گرنگی بە جۆرە جیاوازەکانی خۆراک بدرێت بۆ ئەوەی وزەی پێویست بۆ جەستە دابین بکرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە