رووداو - تەندروستی
لە هەڵەبجە گۆشتفرۆشەکان کۆدەکرێنەوە و رێنوێنییەکانی رێگری و خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوونیان بۆ روون دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 12-5-2025 دڵنیا فارووق، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند، گۆشتفرۆشەکان یەکێکن لە گرووپە مەترسیدارەکان بۆ تووشبوون بە تای خوێنبەربوون و هۆشدارکردنەوەیان بە گرنگ دانا بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
دڵنیا فارووق گوتی، لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتی رشاندن و شووشتنەوەی ئاژەڵ، 32 هەزار سەر ئاژەڵ شۆردراونەتەوە و 500 شوێنیش رشێندراون.
نیشانەکانی تای خوێنبەربوون لەسەر مرۆڤ ئەمانەن؛
* تا
* سەرئێشە
* خوێنبەربوون
* بێهێزیی ماسوولکەکان
* سەرسووڕان
* سکچوون و رشانەوە
خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون؛
* تێکەڵاونەبوون لەگەڵ پاشماوەی شلەی تووشبوو
* بەکارهێنانی قڕکەرەکان
* بەکارهێنانی دەستکێش و شۆردنی دەستەکان
* زۆر کوڵاندنی گۆشت
* گەشت نەکردن بۆ ئەو وڵاتانەی نەخۆشییەکەی تێدایە
* خۆپاراستن لە مێشوولە و گەنەکان
ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان زیاترە؛
* ئاژەڵدار
* گۆشتفرۆش
+ کرێکارانی سەربڕخانەکان
* پزیشکی ڤێتێرنەری
* ژنی ماڵەوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ