هاوژین عوسمان: رێژەی کەمیی پەرستار لە هەندێک نەخۆشخانە گەیشتووەتە سەروو 70٪

12-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ئاشکرای دەکات، کەمیی پەرستار لە هەندێک نەخۆشخانەی حکومی 50٪ و لە هەند‌ێکیش گەیشتووەتە سەروو 70٪.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 12-5-2025 هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە رووداوی راگەیاند، هەزاران پەرستار زانکۆیان تەواو کردووە و دانەمەزراون، لەکاتێکدا نەخۆشخانە حکومییەکان ژمارەی پەرستاریان کەمە.
 
بایەخی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی لەنێو سیستمی وەزارەتی تەندروستی کەمە و زیاتر سەرنج لەسەر پزیشکانە.
 
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەرستارانە و بەپێی بەدواداچوونێکی دێسکی تەندروستیی رووداو، پەرستاران 58٪ـی کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن.
 
بە گوێرەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کوردستان کە تایبەت بە رووداوی تەندروستی ئامارەکانی خستووەتەڕوو، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 50 هەزار پەرستار و کارمەندانی تەندروستی هەن کە ژمارەی پەرستاران 29 هەزار کەسە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە