دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی گشتیی زانکۆکانی دەرەوەی وڵات داوای دامەزراندن دەکەن

12-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر ئالان جەلال، پزیشکێکی گشتیی دانەمەزراوە کە لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات خوێندوویەتی
دکتۆر ئالان جەلال، پزیشکێکی گشتیی دانەمەزراوە کە لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات خوێندوویەتی
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی گشتیی زانکۆکانی دەرەوەی وڵات داوای دامەزراندن دەکەن و دەرچوویەکیش دەڵێت: دانەمەزراندنمان کاریگەریی لەسەر زانیاریی پزیشکیمان هەیە.
 
دکتۆر ئالان جەلال، پزیشکێکی گشتیی دانەمەزراوە کە لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات خوێندوویەتی و بە رووداوی گوت، دوای شەش مانگ ناوی ئێمە لە لیستی دامەزراندن دەرهێنراوە. ئاماژەش بەوە دەکات، ئەوان 50 خوێندکاری دەرچووی کۆلێژی پزیشکین و دانەمەزراون.
 
دکتۆر ئوسامە داود، کە وەک نوێنەری پزیشکانی دانەمەزراوی دەرەوەی وڵات بەشداری بەرنامەیەکی لەگەڵ رەنج بوو، لە دەستپێکی بەرنامەکەدا دوو ناسنامەی خۆی بەرزکردەوە و گوتی: "هیچ دکتۆرێک نییە خاوەنی ناسنامەی پزیشکی و لە هەمان کاتدا خاوەنی ناسنامەی گارسۆنیش بێت. ئێستا بۆ بژێوی ژیانم ناچار بووم لە کارگەیەکی سەهۆڵیش کار بکەم".
 
دکتۆر ئوسامە داود نۆ ساڵ لە دەرەوەی وڵات لە زانستی پزیشکیدا خوێندوویەتی و ئێستاش لە بوارێکدا کار دەکات کە هیچ پەیوەندییەکی بە پسپۆڕییەکەیەوە نییە. ئەو دەڵێت: "لە کەرتی تایبەتی تەندروستیش وەرناگیرێین، چونکە دوو ساڵی ئەزموونی کارکردنمان نییە".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە