شووشتنی ددان لای پزیشک، ددانەکان تەنک و هەستیار دەکات؟

12-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی چارەسەر و نەشتەرگەرییەکانی دەم و ددان هەڵەتێگەیشتنێکی باوی نێو خەڵک لەبارەی شووشتنی ددان لەلای پزیشک، راست دەکاتەوە و رایدەگەیێنێت: نابێتە هۆی تەنکبوونەوەی ددانەکان.
 
ئەمڕۆ شەممە 12-7-2025 دکتۆر عەبدوڵڵا ئەنوەر، پزیشکی چارەسەر و نەشتەرگەرییەکانی دەم و ددان بە رووداوی راگەیاند، هەستکردن بە داخورانی ددان دوای شووشتنی ددانەکان لای پزیشک، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەکاتی شووشتنی ددان ئەو بەشانەی ددانیش خاوێن دەکرێنەوە کە بەکلس داپۆشراون بۆیە دوای لێکردنەوەی ئەو کلسانە لە چواردەورەی ددانەکە هەستێکی وات بۆ دروست دەبێت کە بەراورد بە پێش شووشتنەکە، ددانەکانت سووکترن.
 
دکتۆر عەبدوڵڵا ئەنوەر گوتی، خودی ددانەکان هیچ زیانیان پێ ناگات و تەنک نابنەوە، بەڵام رەنگە هەر بە هۆکاری لێبوونەوەی ئەو کلسانە هەستیارییەکی کاتیی ددانت بۆ دروست ببێت، ئەوەش لە چەند رۆژێک زیاتر ناخایێنێت و زۆرجار هەر روونادات.
 
هەموو شتێک لەسەر هۆڵیوود سمایل بزانە
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."