رووداو - تەندروستی
کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئێڤێرست لە هەولێر بۆ بابەتی جوانکاری و نوێترین تەکنیکەکانی پاراستنی پێست و نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری بەڕێوەدەچێت و سەرپەرشتیارێکی دەڵێت، جەختکردنەوە لە شوێنی باوەڕپێکراو بۆ کڕینی بەرهەمەکانی جوانکاری مژارێکی سەرەکییە.
ئەمڕۆ شەممە 12-7-2025 دڵنیا محەممەد، سەرپەرشتیارێکی کۆڕبەندەکە بە رووداوی راگەیاند، ئێستا یەکێک لە بابەتە پڕ بینەرترین بابەتی جوانکاری و بەرهەمەکانی جوانکارییە، بەتایبەت نەشتەرگەرییەکانی جوانکاریی روخسار، هەر بۆیە رووماڵکردنی ئەم جۆرە کۆڕبەندە کە پێکهاتووە لە بەشداریی چەندان پسپۆڕی دیاری نێودەوڵەتی و نێوخۆیی پێست و جوانکاری، بایەخێکی ئێکجار گرنگی هەیە لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و دووربوونی خەڵک لە هەڵەبەکارهێنانی دەرمانەکان.
دڵنیا محەممەد بایەخی لێهاتوویی و شارەزایی دەرمانسازانی بە گرنگ زانی بۆ باشتر بەکارهێنانی بەرهەمەکانی جوانکاری و زیادکردنی ئاستی هۆشیاریی تاک بۆ کڕین و بەکارهێنانی بەرهەمەکانی جوانکاری.
دکتۆر لونا لە بووڵتەنێکی تەندروستیدا مادە مەترسیدارەکانی نێو بەرهەمەکانی جوانکاریتان بۆ باس دەکات بەتایبەت لەسەر نەوجەوانان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ