پسپۆڕێکی دەروونی: گەنجان بەهۆی زۆریی گوشاری دەروونییەوە رەشبینن

12-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر لونا خالید - د. عەدنان ئەسعەد.
دکتۆر لونا خالید - د. عەدنان ئەسعەد.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان ئاشکرای دەکات، گوشاری دەروونیی خوێندن لە هەموو ئاستەکاندا وای لە گەنج کردووە شێوازی هزری ناڕێک بێت و نائومێد بێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 12-8-2025 د. عەدنان ئەسعەد، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یەکێکن لە هۆکارە باوەکانی زیادبوونی نائومێدی و ناڕێکیی دەروونی کە ئەمانەش رەشبینی بەدوادا دێت.
 
د. عەدنان ئەسعەد روونی دەکاتەوە، چاولێکەری و دوورخستنەوەی گەنج لە ژیانی راستەقینە وایانکردووە هەستی رەشبینی و نائومێدی زۆر بێت.
 
رۆژی جیهانی گەنجانە و هەرگیز جیهان ئەوەندە گەنج نەبووە، پسپۆڕێكی تەندروستیی گشتی لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، گەنجانی ئێمە ناگەنە تەمەنی بەساڵاچوون و بە گەنجی دەمرن.
 
بەپێی سەرژمێریی عێراق تەنیا 4.3%ـی دانیشتووانی کوردستان تەمەنیان سەرووی 65 ساڵە. پسپۆڕێكی تەندروستیی گشتییش دەڵێت ئەمە کارەساتە و گەنجانی ئێمە ناگەنە تەمەنی بەساڵاچوون و بە گەنجی دەمرن.
 
بەگوێرەی ئاماری سەرژمێری هەرێمی کوردستان و عێراق  60.44٪ دانیشتوان تەمەنیان لە نێوان 14-64 ساڵانە و د. سەنگەر جاف، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی دەڵێت ئامارەکان دەریدەخەن رێژەی گەنج لە کوردستان زۆرە، بەڵام مەترسییەکە ئەوەیە کە رێژەی بەساڵاچوو کەمترە و ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە خەڵکی کوردستان لە تەمەنێكی گەنج دەمرن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە