لە سویسرا داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت، دەمامک ببەستن

12-10-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەستەی ئەرکی تەندروستی لە کۆنفیدراسیۆنی سویسری رایدەگەیێنێت، لە شوێنە قەرەباڵخ و داخراوەکاندا گرنگە کە دەمامک ببەسترێت، ئەمەش بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تێکەڵەی پەتاکان و بەتایبەتیش رێگریکردن لە دروستبوونی گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسە.
 
حکومەتی سویسرا چەند راسپاردەیەکی بۆ هاونیشتمانییان داناوە و دەڵێ، هێشتا دەمامک رێگەیەکی کاریگەرە بۆ پێشگیریکردن لە پەتا گوێزەرەوەکان، پسپۆڕێکی پەتازانیی وڵاتەکەش دەڵێت: ''ئەوانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە یاخود سەروو 65 ساڵن، زۆر گرنگە دەمامک لە شوێنی گشتیدا ببەستن''.
 
تانجا ستاندێر، پسپۆڕی پەتازانی لە کۆنفیدڕاسیۆنی سویسری رایگەیاند، سەرەتای وەرزی پایز ریخۆشکەرە بۆ بڵاوبوونەوە و چالاکبوونی ڤایرۆسەکان.
 
پسپۆڕێکی زانکۆی بازل کە بەرپرسێکی رووبەڕووبوونەوەی کۆڤید-19 بووە لە سویسرا دەڵێت: پەتای کۆرۆنا زۆر شتی فێری مرۆڤ کرد یەکێک لەوانە دەمامک بوو و ئێستاش دەبێت ئاسایی بێت کە بەکاریبهێنینەوە.
 
ئەم ئاگادارکردنەوەیە لەکاتێکدایە کە دەزگایەکی تەندروستی بەریتانی رایدەگەیێنێت، ئەم ماوەیە کاتی بڵاوبوونەوەی چەندان نەخۆشیی درمییە و یەکێک لەوانە ئەنفلەوەنزایە. (راپۆرتەکە بخوێنەرەوە).
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە