دوای 11 ساڵ چاوەڕوانی، خێزانێک لە قەزای تەق تەق منداڵێکیان بوو

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دوای 11 ساڵ چاوەڕوانی، خێزانێک لە قەزای تەق تەق و لە نەخۆشخانەی شەهید د. خالید لە کۆیە منداڵێکیان بوو، پزیشکی سەرپەرشتیار دەڵێ، کێشەکە لە پیاو و ژنەکە بوو، دوای هەوڵێکی زۆر چارەسەر کران.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 13-1-2026 د. سانا ئیسماعیل بەقاڵ، سەرپەرشتیاری کەیسەکە و پسپۆڕی خانمان و منداڵبوون لە نەخۆشخانەکە بە رووداوی راگەیاند، تەمەنی هەردوو هاوژینەکە سەروو 30 ساڵ بوو و ژنەکە کیسی هێلکەدانی هەبوو و پیاوەکەش کێشەی لە تۆوی هەبوو، بەڵام دوای چارەسەری ورد و جێبەجێکردنی رێنوێنیی وردی پزیشک، هەردووکیان چارەسەر کران و بوونە خاوەنی منداڵ.
 
د. سانا ئیسماعیل بەقاڵ باسی ئەو ساتە دەکات کە بە ژن و پیاوەکەی گوتووە، منداڵتان دەبێت و دەڵێت: تاوەکو سێ مانگی یەکەم باوەڕیان نەدەکرد کە خانمەکە دووگیانە و چەندینجار پشکنینەکانیان دووبارە دەکردەوە.
 
د. سانا ئیسماعیل بەقاڵ باسی کیسی هێلکەدان دەکات و دەڵێ، گەشەی هێلکە لاواز دەکات و وا لە هێلکەدان دەکات، لەبری هێلکە، کیس دروستبکات، ئەمەش رێگرە لە منداڵبوون.
 
رێنوێنیی هاوژینان دەکات کە؛
 
- زوو لێپێچینەوە لە خۆیان بکەن.
- بەباشی رێنوێنییەکانی پزیشکی پسپۆڕ جێبەجێ بکەن.
- شێوازی ژیانیان تەندروست بێت.
- خانمان پێش تەمەنی 35 ساڵی منداڵیان ببێت.
 
ئەگەر خانمان دوای 35 ساڵی دووگیان ببن دەشێت ئەمانە رووبدەن؛
 
- بەرزەپەستانی خوێنی دووگیانی.
- شەکرەی دووگیانی.
- ناڕێکیی گەشەی کۆرپەلە.
- منداڵی داون.
- نەخۆشییە سکماکییەکانی کۆرپەلە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و لە پشتیشەوە ئەو جۆرە شیرەیە کە بە ژەهراوی دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی: لێکۆڵینەوە لەو جۆرە شیرە جیهانییە دەکەین کە لە چەندین وڵات فرۆشتنی قەدەخە کرا

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تایبەت بە رووداو ئاشكرای کرد، لێکۆڵینەوە لەو جۆرە شیرە قوتووە دەکەن کە منداڵانی جیهانی تووشی ژەهراویبوونی تووند کرد و لە هەرێمی کوردستانیش ئەو حاڵەتەکە بینرا.