رووداو - تەندروستی
دەستکێشێکی رۆبۆتی ئومێدێكە بۆ ئەو تووشبووانەی جەڵتەی مێشک کە دەستیان ئیفلیج بووە. بەم دەستکێشە رۆبۆتییە بە ئاسانی جووڵە بە دەستیان دەکەنەوە.
نەخۆشەکان لەڕێگەی ئاماژەکانی مێشکیانەوە جووڵە بە دەستكێشە رۆبۆتییەکە دەدەن. چۆنیان بوێت، ئاوا دەتوانن دەستیان جووڵێنن.
وانگ یانگ، بەڕێوەبەر لە ناوەندیی ژیریی دەستکردی سەنتەری تەکنەلۆژیای شەنگەهای دەڵێت: ''دوو هەستەوەر لەنێوان دوو ماسوولکەی قۆڵ دادەنێین و بۆ ئەوەی نەخۆشەکە بتوانێت دەستی درێژ یان گرژ بکاتەوە، ئەمەش بە گۆڕینی نێردەدەمارییەکانی مێشک بۆ جووڵە، بۆ ئەوەی دیاریبکرێت کە نەخۆشەکە مەبەستی درێژکردنی دەستیەتی یاخود گرتنی شتێک''.
لوو وێی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانە لە شەنگەهای دەڵێت: ''ئێمە زیاتر پێویستمان بە تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد هەیە بۆ ئەوەی وەکو چارەسەر بەکاریان بهێنین، کۆمپانیاکانیش لەسەر ئاستی پێویستیی چارەسەرەکان ئەمانە دیزاین دەکەن و دڵنیایی دەدەن کە داهێنانەکانیان چاودێریی تەندروستی باشتر و کاریگەرتر دەکات''.
لە چین ئێستا 28 ملیۆن تووشبووی جەڵتەی مێشک هەن. داهێنانەکە پێشبینیدەکرێت مانگی داهاتوو لە بازاڕەکانی شەنگەهای بەردەستبێت. ئەمەش ئومێدە بۆ ئەوانەی بەشێکی زۆریان ئیفلیجبوون و ناتوانن دەستیان بجووڵێنن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ