رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریخستووە کە باخەوانی، سوودی بۆ تەندروستیی ئەژنۆکان هەیە و مەترسیی تووشبوون بە ئازار و هەوکردنی جومگەی ئەژنۆ کەم دەکاتەوە.
توێژینەوەکە لە کۆلێژی پزیشکیی بایلۆر لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، چاودێریی تەندروستیی ئەژنۆی زیاتر لە دوو هەزار 600 کەسی کراوە کە تێکڕای تەمەنیان 64 ساڵ بووە، بەپێی ئەنجامەکان ئەو کەسانەی باخەوانییان کردووە، مەترسیی تووشبوونیان بە ئازاری بەردەوامی ئەژنۆ بەڕێژەی 29% و مەترسیی تووشبوونیان بە هەوکردنی جومگەی ئەژنۆ بەڕێژەی 25% بۆ 29% کەمتر بووە.
د. گرەیس لۆ سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، " باخەوانی سوودی دیکەی تەندروستیشی هەیە، وەک کەمکردنەوەی نیشانەکانی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی، باشترکردنی میزاج و زیادکردنی تێکەڵاویی کۆمەڵایەتی، کە ئەمانەش لەوانەیە یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی هەستکردن بە ئازار."
د. گرەیس لۆ ئاماژە بەوەدەکات " باخەوانی چالاکییەکە کە لەگەڵ چوونە تەمەنەوە زیاتر ئەنجام دەدرێت و زۆرجار دەبێتە خویەکی بەردەوام ئەوانەی باخەوانی دەکەن، کەمتر ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکە، ئازاری ئەژنۆ یان هەردووکیان هەبوو."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ