لە دهۆک ساڵی رابردوو 473 منداڵی تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون

13-02-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
خانەی شێرپەنجەیی.
خانەی شێرپەنجەیی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە رایدەگەیێنێت، رێژەی چاکبوونەوەی شێرپەنجە لە منداڵاندا زۆرە و ئەمساڵ زۆرینەیان بە پێدانی دەرمان چاکبوونەتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-2-2025 لە رۆژی جیهانیی پێشگیریکردن لە شێرپەنجەی منداڵان، لە دهۆک چالاکییەک سازکرا و پسپۆڕان داوای ئەوە دەکەن کە سەنتەرێکی چاندنی مۆخ لە پارێزگاکە بکرێتەوە.
 
د. عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا، پسپۆڕی سەنتەری ژین بۆ شێرپەنجەی منداڵان لە دهۆک بە رووداوی گوت، لە ساڵی رابردوودا 473  منداڵی تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون و تاوەکو ئێستاش 134ـیان بەردەوامن لە پێدانی چارەسەر، بەڵام ئەوانی دیکە تەندروستن و چارەسەریان وەرگرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێوانەی پەستانی خوێن.

دەرمانێکی نوێ کۆتایی بە بەکارهێنانی رۆژانەی دەرمانەکانی بەرزەپەستانی خوێن دەهێنێت

زۆرجار بەرزەپەستانی خوێن بێدەنگە و دەتوانێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە هێمنی زیان بە جەستە بگەیێنێت. کاتێک کۆنتڕۆڵ نەکرێت، دەبێتە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کێشە و لێکەوتە مەترسیدارەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن و تێکچوونە دەمارییەکان.