رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆڵۆمبیا ئاشکرای دەکات، ئەو کەسانەی هەستیارییان بە گلوتین هەیە و نەخۆشیی سیلیاک یاخود گەنمیان هەیە بەبێ ترس دەتوانن هاوژینەکەیان ماچ بکەن کە گلوتینی خواردووە.
دکتۆر ئان لی، مامۆستای یاریدەدەری پزیشکی خۆراک لە سەنتەری نەخۆشی سیلیاکی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: زۆر کەس ئەم پرسیارە دەکەن. کە ئایا دەکرێت کەسێک هەستیاری بە گلوتینی ناو گەنم هەبێت ماچی کەسێک بکات کە گلوتینی خواردووە، وەڵامەکەشی بە بەڵێ دایەوە.
لە توێژینەوەکەدا 10 هاوژینیان هێناوە کە یەکێکیان لە هاوژینەکان نەخۆشیی گەنمی هەبووە و هەستیاری بە گلوتین هەبووە، ئەو هاوژینانەی نەخۆشییەکەیان نەبووە واتا هەستیاری بە گلوتین نەبووە پسکیتی گەنمیان خواردووە و پاشان پێنج خولەک چاوەڕێیان کرد پێش ئەوەی ماچی یەکدی بکەن.
دوای ماچکردنەکە، دکتۆر ئان لی و تیمەکەی نموونەی میز و لیکیان لە هەموو هاوبەشە تووشبووەکان بە سیلیاک وەرگرتووە و دەرکەوتووە شەش کاژێر دوای ماچەکە، هەندێکیان ئەنجامی پشکنینی میزەکەیان ئەرێنی بووە بەڵام هیچ نیشانەیەکی هەستیارییان بە گلوتین نەبوو.
دکتۆر لی دەڵیت: ئەو کەسانەی نەخۆشیی گەنمیان هەیە پێویست ناکات نیگەرانبن و پێیان دەڵێت کە'' بەردەوام بن لە ماچکردنی هاوژینەکانتان''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ