پسپۆڕێکی ژینگە: وشکەساڵی هۆکارێکی زیادبوونی برسێتیی شاراوەیە

13-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. ژینۆ خالید و دکتۆر لونا لەنێو ستۆدیۆی سلێمانی.
د. ژینۆ خالید و دکتۆر لونا لەنێو ستۆدیۆی سلێمانی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی پیسبوونی ژینگە رایدەگەیێنێت، وشکەساڵی راستەوخۆ خاک لەنێو دەبات، بەمەش بەپیتیی بەرهەمە خۆراکییەکان دادەبەزێت و ڤیتامین و مادە کانزانییەکانی نێو بەروبوومەکان نامێنن، بەمەش دەگوترێت برسێتیی شاراوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 13-7-2025 د. ژینۆ خالید، پسپۆڕی پیسبوونی ژینگە لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، دیاردەی بەبیابانبوون لە هەرێمی کوردستان دەرکەوتووە و نزیکەی 40٪ بۆ 60٪ ئاستی وشکەساڵی تووندتر بووەتەوە.
 
د. ژینۆ خالید دەڵێت: وشکەساڵی کاریگەریی لەسەر ئاژەڵ، رووەک و خاک دەبێت کە زیندەوەرە کێوییەکان کەم دەبنەوە و رووەکەکانیش لەنێو دەچن.
 
باسی برسێتیی شاراوە دەکات و روونی دەکاتەوە، کاتێک تەماتە یاخود خەیار دەخورێت، بەهای خۆراکییان تێدا نییە و جەستە سوودیان لێ نابینێت، بەمەش دەگوترێت برسێتیی شاراوە، چونکە کەسەکە خۆراکەکە دەخوات، بەڵام جەستەی هیچ مادەیەکی خۆراکی وەرناگرێت.
 
بەپێی ئەو پسپۆڕە کە ئاماژە بە توێژینەوەیەک دەکات لەبارەی رێژەی ئاوی دووکان و دەڵێت: 50٪ دابەزیوە و کواڵیتییەکەی دابەزیوە، بەمەش نەخۆشی بڵاو دەبێتەوە و گیاندارەکانی نێو ئاوەکەش بەرەو نەمان دەچن.
 
زیانەکانی وشکەساڵی لەسەر سیستمی ژینگەیی؛
 
- کەمبوونەوەی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.
-  وشکبوونی خاک، رووبار و سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی.
-  لەنێوچوونی رووپۆشی رووەکیی سرووشتی و کەمبوونەوەی بەروبوومی کشتوکاڵی.
-   لەنێوچوونی لەوەڕگەکان و کەمبوونەوەی ئاو، کە دەبێتە هۆی مرداربوونەوەی ئاژەڵی کێوی و ماڵی، یان ناچارکردنیان بە کۆچکردن.
-    بەهۆی رووتبوونەوەی خاک و نەمانی درەخت، دیاردەی خۆڵبارین و گەردەلوولە لمینییەکان زیاد دەکات.
 
وشکەساڵی و کەریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر مرۆڤ 
 
- نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە .
- هەستەوەری.
- نەخۆشییە گوازراوەکان. 
- بەدخۆراکی. 
- گوشاری دەروونی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."