رووداو- دیجیتاڵ
دوای تۆمارکردنی چوار تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە ئۆکڵەند لە نیوزیلەند، حکومەت دووبارە رێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکەی توندترکردەوە.
حکومەتی نیوزلەند بانگەشەی سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنادا راگەیاندبوو، چونکە ماوەی 102 رۆژ بوو هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنای تۆمارنەکردبوو، بەڵام لەم دوو رۆژەی رابردوودا چوار تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون.
ئاشلی بلومفیڵد، وەزیری تەندروستی نیوزلەند دەڵێت، ئێمە پەیوەندیمان بە خێزانی ئەو تووشبوو نوێیانە کردووە و جیامان کردوونەتەوە، داواش لە خەڵکی دەکەین دووبارە پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان بن لە دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی و بەستنی دەمامک.
تاوەکو ئێستا لە 1589 تووشبووی کۆرۆنا لە نیوزلەند تۆمارکراون، 22 تووشبوو مردوون و 1531 تووشبوو چاکبوونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ