رووداو - تەندروستی
هەڵسەنگاندنێکی فراوانی ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی جیهانی دەریدەخات، نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵانی کوڕ بەراورد بە منداڵی کچ زووتر دەردەکەون.
هەڵسەنگاندنەکە لەسەر 338 هەزار منداڵی ئۆتیزم لەلایەن ناوەندی Epic Researchـەوە کرا و دەرکەوت، کچانی ئۆتیزم درەنگتر نیشانەکانیان لەسەر دەردەکەوێت، ئەمەش چارەسەر و مامەڵەکانیان دوادەخات، بەجۆرێک لە کوڕان لە 5 ساڵییەوە دەستنیشان دەکرێن و لە کچانیش سەروو 8 ساڵی، هەروەها بەشێکی کەمی منداڵە کچەکانیش لە 5 ساڵییەوە دەستنیشان کراون.
د. کاترین لۆرد، پسپۆڕی دەروونی لە سکووڵی پزیشکیی زانکۆی کۆلێژی لەندەن دەڵێت: ئەمە نیگەرانییە لەبارەی زوو دەستنیشانکردنی ئۆتیزم.
بەپێی CDC نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵی 1-2 ساڵان ئەمانەن؛
وەڵامی بانگکردن ناداتەوە
سەیری کەسی بەرامبەر ناکات
خەندەی نییە
زووهەڵچوون و تووڕەبوون
رەفتاری دووبارە
نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵانی سەروو 2 ساڵان
قسە و وشەی دووبارە
جووڵەی دووبارە
کێشە لە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
یارینەکردن لەگەڵ منداڵی دیکە
هەستیاربوون بە رووناکی و دەنگ
هەستیاربوون بە دەستلێدان
نەبوونی پەیوەندی چاو
حەزکردن لە تەنیایی
سەرنجنەدان
ئەم توێژینەوەیەش ئەگەرێک دەخاتە بەردەم دایباب و پسپۆڕان کە رەنگە لە منداڵانی کچ ئەم نیشانانە درەنگتر دەربکەون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ