رووداو - تەندروستی
نوێنەرێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، کەمتر لە نیوەی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە خزمەتگوزاریی تەندروستییان تێدا دەکرێت و کورتهێنانی زۆر لە دەرمان و پێداویستیی پزیشکی هەیە.
د. ریک پیپەرکۆرن، نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO لە غەززە دەڵێت: دەستڕاگەیشتن بە تیمە تەندروستییەکان لە غەززە ئەستەمە و کۆگەکان نزیکن لە ئاستی بەتاڵبوونەوەیان.
بەدخۆراکی لە غەززە
پیپەرکۆرن لەبارەی ئامارەکانی گیانلەدەستدانیشەوە روونی کردەوە، لە 27ـی ئایارەوە لانیکەم هەزار و 600 کەس کوژراون و زیاتر لە 11 هەزاریش بریندار بوون.
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا 148 کەس بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیە 49ـیان منداڵ بوون، ئێستاش دوو هەزار و 500 منداڵ لە بەدخۆراکیی توونددان.
بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان
بەگوێرەی ئۆنروا، لە مانگی تەممووز و ئابدا تووشبووانی هەوکردنی پەردەی مێشک گەیشتنە 452 تووشبوو، تەنانەت رێکخراوی Oxfamـیش رایگەیاندووە، تووشبووانی سکچوون لە غەززە 150٪ و تووشبووانی زەردوویی 101٪ بەرز بوونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ