رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، نەخۆشیی سیل بکوژێکی سەرەکییە لە جیهاندا و پار زیاتر لە ملیۆنێک کەسی کوشتووە.
د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: ''سیل زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار کەسی لە ساڵی 2024دا کوشتووە، لەکاتێکدا ئەو نەخۆشییە دەتواندرێت رێگری لێبکرێت و چارەسەریش بکرێت، بەڕاستی ئەمە بێویژدانییە، جگە لەوەش بڕینی بودجە بۆ یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان لە وڵاتانی کەمداهات و داهات مامناوەند هەڕەشەی جیدییە لەسەر زیادبوونی نەخۆشییەکە''.
ئێستا نزیکەی 11 ملیۆن تووشبووی نەخۆشیی سیل لە جیهاندا تۆمار کراون. لەکاتێکدا ساڵی رابردوو ئەو ژمارەیە 8.3 ملیۆن تووشبوو بووە و زۆرینەشیان ئەوانە بوون کە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشن.
د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی گوتی، ''یەکێک لە پێنج هۆکارە سەرەکییەکەی سیل کێشانی تووتنە، ئەوانەی جگەرە دەکێشن ئەگەری تووشبوونیان دوو هێندە زیاد دەبێت. بۆیە بەرەنگاربوونەوەی سیل دەبێت بەرەنگاری تووتن ببینەوە''.
ڤاکسین دژی سیل بەردەستە و منداڵ لە هەفتە سەرەتاییەکانی دوای لەدایکبوونیدا لێی دەدرێت. ئەو ڤاکسینەش 75٪ رێژەی گیانلەدەستدانی بە سیل کەم کردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ