دکتۆر ئاراس برادۆستی لە ئیستەنبووڵ خەڵاتی 'باشترین پزیشک/ پێشکێشکار' وەردەگرێت

14-01-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سبەی شەممە دابەشکردنی خەڵاتەکانی گڵۆپی کریستاڵی تورکیا بەڕێوەدەچن کە گەورەترین رێوڕەسمی خەڵاتکردنی ساڵانەیە لە تورکیا، باشترینەکانی زۆرینەی بوارە جیاوازەکان هەڵدەبژێردرێن، لەوانە: هونەر، سینەما، وەرزش، تەندروستی، تەکنەلۆژیا، ئەدەب و چەند بوارێکی دیکە. ئەمساڵیش ناوی دکتۆر ئاراس برادۆستی، پێشکێشکاری رووداو وەک باشترین پزیشک/ پێشکێشکار لە لیستەکەدایە. 
 
لە سەرەتای هەموو ساڵیک خەڵاتی ساڵەکە بە پشتبەستن بە بەرهەمەکانی ساڵی رابردوو دابەشدەکرێن. دکتۆر ئاراس برادۆستی رایگەیاند، هۆکاری بەربژێرکردنی بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە پڕۆژە تەندروستییەکانی رووداو و رۆڵی کارایەتی لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستیدا.
 
ناوەکان بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە لەلایەن کۆمیتەیەکی تایبەتەوە هەڵدەبژێردرێن، ساڵانە دەیان ئاژانسی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشداردەبن، رووماڵێکی فراوانی لەسەر ئاستی تورکیا بۆ دەکرێت و بایەخی زۆر بە رێوڕەسمەکە دەدرێت.
 
رۆژی شەممە کاژێر 15:00 لە ئیستانبوڵ رێوڕەسمەکە دەستپێدەکات و دوو کاژێر دەخایێنێت.
 
هەر لەبارەی وەرگرتنی خەڵاتەکە، دکتۆر ئاراس برادۆستی گوتی، "خەڵاتەکە شایەنی هاوکارانمە لە رووداو نەک من، ئەوەی رووداو لە تەندروستیدا کردوویەتی و دەیکات هیچ دەزگایەکی میدیایی کوردی لە هیچ بەشێکی کوردستان و جیهان نەیکردووە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی دەیکەین ئەرکی خۆمانە و بەردەوام دەبین."
 
نموونەی کەسە خەڵاتکراوەکانی ساڵی رابردوو:
 
ئیبراهیم تاڵیسس وەک باشترین هونەرمەند
 
راشیت ئەمیر، باشترین بزنسمان
 
جەم ئوچان، باشترین ئەکتەر لە رۆڵی بەرپرسی هەواڵگریی دەوڵەتی عوسمانی
 
سفەیر هەستانەسی، باشترین نەخۆشخانەی ساڵ
 
ئوزگە تورەر، باشترین ئەکتەر 
 
کوریەپ، باشترین دەزگای وەبەرهێن
 
حەمید رەسوڵ، باشترین لە گەشتیاریی پزیشکیدا 
 
دکتۆر ئاراس برادۆستی ئێستا بەرنامەی دکتۆر ئاراس لە رووداو پێشکێش دەکات کە بەرنامەیەکی تەندروستی و پزیشکیی گشتییە و یەکەمین وەرزی تەواوکەری ئەو زنجیرە بەرنامە تەندروستی و پزیشکییانەیە کە لە یەکەم رۆژی دەستپێکی پەخشی رووداوەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامن، سەرنجی ئەو بەرنامەیە لەسەر ستایڵی ژیانە. 

لەم لینکە دەتوانن بەرنامەکە ببینن
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی راگەیاندنی بڕیارەکەی بۆ کەمکردنەوەی نرخی دەرمان. وێنە: Global News

ترەمپ: نرخی دەرمان بە رێژەی 300٪ بۆ 600٪ کەم دەکەینەوە

بەگوێرەی راپرسییەک، ئەمریکییەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر بایەخ بە باشترکردنی کەرتی تەندروستی دەدەن، بەجۆرێک 40٪ـی ئەمریکییەکان دەیانەوێت چاودێریی تەندروستی باشتر بێت و حکومەت بایەخی زیاتر بە کەرتی تەندروستی بدات.