پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی: پڕۆژەیەکمان بۆ بیمەی تەندروستی ئامادە کردووە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕی تەندروستیی گشتی ئاماژە بەوەدەکات، لە رێگەی پڕۆژەیەکەوە ئەو بڕە پارەیەیە کە هاونیشتمانییان بۆ خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان خەرجی دەکەن کەم دەکەینەوە.
 
د. محەممەد عەبدولوەهاب، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی بە رووداوی راگەیاند، "ئێستا هاونیشتمانییان 70%ی تێچووی خزمەتگوزاری لە گیرفانی خۆیان دەدەن، ئامانجمانە بگەین بەوەی کە کەمتر لە 20%ی لەلایەن هاونیشتمانییانەوە بدرێت."
 
د. محەممەد عەبدولوەهاب، گوتیشی کە ئەم سیستمە وادەکات چینی هەژار و کەسانی بەساڵاچوو خزمەتگوزاریی تەندروستیی بە کوالیتیی بەرز بەدەستبگەیەنن، هەروەک چۆن لە وڵاتە پێشکەوتووەکان جێبەجێ کراوە و ئامانج لێی گەیشتنی هەموو هاووڵاتییانە بە خزمەتگوزاریی بەرز و بە کوالیتی.
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، کەرتی گشتی وەک پێویست نەیتوانیوە خزمەتگوزاریی بیمەی تەندروستی پێشکێشی هاونیشتمانییان بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە