ناسووری کلێنچە
بریتییە لە دروستبوونی برینێک لەسەر کلێنچە، ئەو برینە دەبێتە هێلانە بۆ کۆبوونەوەی موو، لە ئەنجامدا هەوکردن دروستدەبێت و چەند کونێک لەڕووی دەرەوەی پێستەکە دەبیندرێت.
رێژەی تووشبوونی پیاوان بەراورد بە خانمان زیاترە، هاوکات ئەو کەسانەی موویان رەشە و پێستیان سپییە زۆرترە، هاوکات ئەوانەی کارەکانیان وایە کە بۆ ماوەیەکی زۆر دادەنیشن دووچاری ئەم نەخۆشییە دەبن.
نیشانەکانی ناسووری کلێنچە
زۆر جار بێ نیشانەیە و کەسەکە ھەستی پێناکات، تا لە ناکاو دووچاری ھەڵئاوسان و سووربوونەوە ئازارێکی بەھێز دەبێت لەسەر کلێنچەی، ئەوەش لە ئەنجامی کۆبوونەوەی کێم و جەراحەتە و دروستبوونی دوومەڵ. لەھەندێک باریش ھەست بە نائاسوودەیی دەکرێت لەو شوێنە یان دەردراوێکی بۆن ناخۆش دەردەدرێت و خوران دروست دەکات.
باشترین رێگەکانی خۆپارێزی لابردنی موو، زوو زوو خاوێن کردنەوە و خۆشووشتن، دانەنیشتن لە شوێنی رەق بۆ ماوەیەکی درێژە.
چارەسەری بنەبڕی ناسوری کلێنچە نەشتەرگەرییە بە م رێگایانە:_
۱_ کراوە، برینەکە نادورێتەوە رۆژانە تەداوی دەکرێت تا قەپات دەبێت.
۲_ داخراو، لەپاش هەلگرتنی ناسورەکە شوێنەکە دەدورێتەوە.
۳_ هەڵگرتنی ناسورەکە پاشان شوێنەکە دادەپۆشرێت لەڕێگای سووراندنی پارچەیەک پێست، بەم رێگەیە رێژەی گەرانەوەی ناسوورەکە زۆر زۆر کەمە، نەخۆش پاش ماوەیەکی کەم دەگەرێتەوە ژیانی ئاسایی خۆی.
بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک
د. شێرکۆ عەباس نادر
پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ