رووداو - تەندروستی
لە دهۆک تیمێکی ئەمریکی قەستەرە بۆ منداڵان دەکەن و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگاکەش دەڵێت: لە حەوت رۆژدا 70 منداڵ لەلایەن تیمەکە بینراون و 15ـیان قەستەرەی دڵیان بۆ کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14-5-2025 د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، هەفتەیەکە تیمێکی ئاست بەرزی ئەمریکی نەشتەرگەری بۆ منداڵان دەکەن و لەڕێگەی ئەم تیمە ئەمریکییەوە منداڵ هەر لە دهۆک چارەسەر دەکرێن.
د. ئەفراسیاب مووسا ئاماژەی بەوەدا، تیمەکە تایبەتن بە نەشتەرگەرییەکانی دڵ و قەستەرە و ئەمڕۆ و بەیانیش 10 قەستەرەی دڵ بۆ منداڵان دەکەن.
ئامانجیش لەوە، چارەسەرکردن و بینینی منداڵانی نەخۆشە کە کێشەی دڵیان هەیە، بۆ ئەوەی هەر لەنێو پارێزگای دهۆک چارەسەر بکرێن و پێویستیان بە دەرەوەی وڵات نەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ