هۆشداری لە جۆرێکی شەکری دەستکرد دەدرێت؛ دەبێتەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ

14-05-2025
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریخستووە، مادەی ئیریسریتۆڵ کە مادەیەکی باوی شیرینکەری بێ کالۆرییە و لەجیاتی شەکری سپی بەکاردێت، دەبێتەهۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، تۆپەڵبوونی خوێن و جەڵتەی مێشک. 
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی کۆلۆرادۆ بۆڵدەر لە ئەمریکا کرا و دەرکەوتووە، تەنیا بڕی ئیریسریتۆڵی ناو یەک قوتووی خواردنەوە کە دەکاتە 30 گرام، بۆ سێ کاژێر پاش خواردنی ئەو مادەیە، دەتوانێت کاریگەریی نەرێنی لەسەر خانەکانی خوێنبەرەکانی مێشک دروست بکات، گوشاری دەروونی زیاد دەکات و دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نایتریک ئۆکساید، کە مادەیەکی گرنگە بۆ فراوانبوونی خوێنبەرەکان و رێکخستنی جووڵەی خوێن.
 
دکتۆر تۆماس هۆڵەند، پسپۆڕی تەندروستی لە زانکۆی راش، پێشنیاز دەکات: جێگرەوەی سرووشتی بەکاربهێنرێت، وەک هەنگوین یان شیرینکەرەوەکان کە لە میوە دروست کراون، وەک دۆشاوی خورما، هەرچەندە ئەمانەش کاریگەرییان لەسەر بەرزکردنەوەی شەکری خوێن هەیە بۆیە دەبێت بە بڕی پێویست بەکاربێت. 
 
ئیریسریتۆڵ لە چیدا هەیە
 
-نوقڵ
-بنێشت
-کێک
-مرەبا
-ئایس کرێم
 
کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئیریسریتۆڵ
 
- کێشەی هەرس
- کێشەی دڵ
- تێکدانی ددانەکان
- قەڵەوی
 
شوێنگرەوەکانی شەکری سپی
-هەنگوین
-خورما
-میوە
-شوکولاتەی تاڵ
-چەرەس
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە