رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی نەخۆشییە دەروونییەکان لە هیندستان لەبارەی بووکەڵەی لابووبووەوە دەڵێت: گیرۆدەبوونی گەنجان و پێگەیشتووان بە بووکەڵەکەوە زۆرجار مانای هەڵاتنە لە سەردەمی ئێستای پێگەیشتنیاندا.
د. تۆنمۆی شارما، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان لە هیندستان کە دامەزرێنەری کۆمپانیای مێرلین هێڵسە لە هیندستان رایدەگەیێنێت، گەورەکان بەشێکی زۆری ئەوانەن کە بووکەڵەی لابووبوو دەکڕن و بە شێوەیەکی گشتیش گەورەکان 25٪ـی فرۆشیارانی یارییەکانی منداڵانن.
د. تۆنمۆی دەڵێت: خۆخەریککردن بە یارییەکانی منداڵانەوە دەرچەیەکە بۆ هەڵاتن لە ژیان و تەنگژەکانی ئێستایان. تەنانەت ئەو پسپۆڕە سەیرکردنی فیلمکارتۆنەکانیش لەلایەن گەورەکانەوە بە رێگەیەک بۆ دەربازبوون لە گوشاری دەروونییان دادەنێت.
لابووبوو چییە؟
لابووبوو بووکەڵەیەکی دروستکراوی چینە، لە ناو کیسێک یان پاکەتێکدایە، کۆمەڵێک رەنگی جۆراوجۆری هەیە و پێش ئەوەی پاکەتەکە هەڵبپچڕیت نازانیت چ رەنگێکە و هەندێک رەنگ بەمەبەستی شانس بەکاردەهێندرێن، بەشێکی زۆری خەڵکی بەتایبەتی کچان لە هەموو جیهانەوە بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە و هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە.
لابووبوو کارەکتەرێکی خەیاڵیی نێو فیلمی منداڵانە، وەکو کارەکتەرێک لە چەندین فیلمی ئەنیمەیشنیدا دەرکەوتووە، بەتایبەتی لە زنجیرەی (The Monsters).
سێ بەرهەم لە ساڵێکدا لەڕووی بەبازاڕکردنەوە سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە؛ بووکەڵەی لابووبوو، کوپی ستانلی و چوکلێتی دوبەی گەیشتوونەتە فرۆشی دەیان ملیۆن دۆلار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ