رووداو - تەندروستی
کارمەندەکانی نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری بایکۆتی دەوامیان کردووە و دەڵێن، تاوەکو هاتنی مووچە، ناچنەوە دەوام.
ئەمڕۆ دووشەممە 14-7-2025 هونەر حەمید، پەیامنێری رووداو لە گەرمیان لەبەردەم نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانییە و دەڵێت: نەخۆشخانەی قەڵا و نەخۆشخانەی گشتیی کەلاریش بایکۆتن.
خانمێک چووەتە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی، بەڵام هیچ کارمەندێکی لێنەبووە و دەڵێت: بەهۆی بایکۆتەوە کڕینی حەبەکانم دواکەوت و نرخیشیان لە دەرەوە گرانە.
بەگوتەی پەیامنێری رووداو، نزیکەی 13 مەڵبەند و 63 بنکەی تەندروستی لە سنووری گەرمیان بایکۆتی دەوامیان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ