رووداو - تەندروستی
هونەرمەندێکی لاوی خەڵکی زاخۆ لە نەخۆشخانەیەکی موسڵ نەشتەرگەریی لابردنی گرێی مێشكی بۆ دەکرێت و لەنێو نەشتەرگەرییەکە پزیشکان عودێکی دەدەنە دەست و ئەویش دەیژەنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 14-7-2025 دکتۆر رەوا بەهرام، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی بە رووداوی راگەیاند، ''ئەو جۆرە نەشتەرگەرییانە بە سڕکردنی خۆجێیی دەکرێن و نەخۆش بە تەواوی ئاگاداری پڕۆسەکەیە''. ئەو هونەرمەندەی زاخۆ ناوی محەممەد سەربەستە و لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە موسڵ نەشتەرگەرییەکەی بۆ کراوە، پزیشکانیش روونی دەکەنەوە، مەبەستیان بووە چاودێریی وەڵامدانەوەی دەمارەکانی جووڵە و قسەکردنی بکەن.
بەپێی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا، کەسی نەخۆش بەئاگادەهێندرێتەوە بۆ ئەوەی قسە بکات، میوزیک بژەنێت یاخود گۆرانی بڵێت. ئەم تەکنیکەش پێی دەگوترێت ''intraoperative musical performance'' ئەمەش بۆ چەند مەبەستێک دەکرێت وەکو؛
- چاودێریکردنی نێردە دەمارییەکانی جووڵە و قسەکردن.
- دڵنیایی لە سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە.
- کەمکردنەوەی زیانگەیاندن بە دەمارەخانەکانی مێشک.
دکتۆر رەوا بەهرام گوتی، ''لێرەدا نەخۆش بە سڕکردنی خۆجێیی نەشتەرگەرییەکەی بۆ دەکرێت، کە تەنیا دەمارەکانی سەری سڕدەکرێن و تەنانەت نەخۆش دەتوانێت قسە لەگەڵ پزیشکەکانیش بکات''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ