رووداو - تەندروستی
کۆمەڵەی خەو لە ئەمریکا چەند رێگەیەک بۆ خەوخۆشی لە کەشی گەرمدا باس دەکات و یەکێکیان ئەوەیە کە بەبێ جلوبەرگ بخەویت.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی گۆڤاری One Earth، لەم دواییانەدا مرۆڤ بەراورد بە 20 ساڵی رابردووی، ساڵانە تێکڕا 44 کاژێر خەوی کەم بووەتەوە، پسپۆڕان ئەمە بە گۆڕانکاریی کەشوهەوا دەبەستنەوە.
هاوکات کێڵتۆن مینۆر، پسپۆڕێکی زانکۆی کۆپنهاگنە و هۆشداری دەدات کە تاوەکو ساڵی 2099 بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سەرانسەری جیهاندا دەبێتە هۆی لەدەستدانی ساڵانە 50 بۆ 58 کاژێر خەوتن بۆ هەر کەسێک.
کۆمەڵەی خەو لە ئەمریکا ئەمانە خوارەوە بۆ خەوخۆشی و خەوێکی کواڵیتیی باش پێشنیاز دەکات؛
1- خۆشووشتن بە ئاوی شلەتێن پێش خەوتن.
2- نابێت ژووری نووستن سارد بێت و باشترە لەنێوان 28 بۆ 30 پلەی سلیزی بێت.
3- باشترە بەبێ جلوبەرگ بخەویت، بۆ ئەوەی پلەی گەرمیی جەستە لەگەڵ پلەی گەرمیی ژوورەکە هاوسەنگ بێت.
4- قاوە، چا و خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان و کحول 3 بۆ 6 کاژێر پێش خەوتن نەخورێنەوە.
5- بە رۆژ سەرخەو مەشکێنە. یاخود سەرخەوشکاندن 30 بۆ 40 خولەک بێت و پێش کاژێر 2ـی نیوەڕۆ بێت.
6- رۆژانە چالاکیی جەستەیی یاخود وەرزشی مامناوەند بکرێت.
7- پێش خەوتن بە کوژاندنەوە و کزکردنی رووناکی هەروەها بەکارنەهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، ئامادەکاری بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ