رووداو - تەندروستی
لە کۆنفرانسی توێژینەوەی خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی کە لەلایەن کۆمەڵەی خوێندکارانی پزیشکی بەرێوەدەبڕێت تێیدا 8 لێکۆلەر رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی باشترین لێکۆڵینەوە دەکەن.
رۆژی هەیینی 15-8-2025 لە کۆنفرانسێکدا لێکۆلێنەوەکان لە لایەن خوێندکارانی پزیشکی لە زانکۆ جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە بە زمانی ئینگلیزی نووسراون و لە هەولێر پێشکێش دەکرێن، هەر سێ سەرکەوتووی یەکەم خەڵات دەکرێن و لیژنەیەکی پێکهاتوو لە شەش پزیشک وەکو لیژنەی دادوەری هەڵسەنگاندن بۆ لێکۆڵینەکان دەکات و بڕیار لەسەرییان دەدات.
دکتۆر رەوێن خاڵس، سەرۆکی دەستەی رێکخەرانی کۆنفرانسەکە لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، ئامانجمانە سەکۆیەک بۆ خوێندکاران بڕەخسێنین کە بتوانن کارەکانیان نیشان بدەن و تواناکانیان دەربخەن.
دکتۆر رەوێن خاڵس دەڵێت: پێویستە توێژینەوە و بایەخدان بە توێژینەوە ببێتە کولتوورێک لەنێو خوێندکاران تاوەکو بەوپەڕی ئاستبەرزییەوە توێژینەوەکانیان بکەن و ئەنجامی بەسوود بخەنەوە.
لەم چالاکییەدا، 200 خوێندکار و پزیشک لە کۆنفرانسەکە ئامادەدەبن و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی کۆنفرانسەکە دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ