راهێنەرێکی وەرزشی: هەمیشە لەگەڵ وەرزشی کاردیۆ، یاریی ئاسنیش بکرێت تاوەکو پێست شل نەبێتەوە

14-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
وەرزشێکی کاردیۆ. وێنە: رووداو
وەرزشێکی کاردیۆ. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

راهێنەر و مامۆستایەکی وەرزشی رایدەگەیێنێت، وەرزشڤان بۆ کێشدابەزاندن پەنا دەبەنە بەر کاردیۆ، بەڵام ئەوە هەڵەیە و دەبێت هەمیشە لەگەڵ کاردیۆ، یاریی ئاسن بکات.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-8-2025 دانیار قادر، راهێنەری وەرزشی بە رووداوی راگەیاند، پێویستە لەگەڵ وەرزشی کاردیۆ، یاریی ئاسن بکرێت و نابێت هیچیان پشتگوێ بخرێن.
 
ئەو راهێنەرە روونی دەکاتەوە، ئەو کەسانەی کێشیان دادەبەزێنن پێویستە لەگەڵ وەرزشی کاردیۆ، یاریی ئاسنیش بکەن، چونکە ئەوە رێگری لە شلبوونەوەی پێستیان دەکات و پێویستیان تووند دەکات.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، وەرزشڤانان هەمیشە بایەخ بە رێژیمی دروستی خۆراک بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.