زانایانی چین بە نانۆڕۆبۆت رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە دادەهێنن

14-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
توێژەرانی پەیمانگەی زانستی گەردیلەیی لە شانگەهای.
توێژەرانی پەیمانگەی زانستی گەردیلەیی لە شانگەهای.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زانایانی چین بە نانۆڕۆبۆت رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە دادەهێنن و داهێنانەکە بە خێرایی و بە باشی خانەکانی شێرپەنجە لەنێودەبات.
 
توێژەرێک دەڵێ، نانۆڕۆبۆت وا لە خانە شێرپەنجەییەکان دەکات ئاسانتر لەلایەن بەرگرییە خانەکانەوە بناسرێنەوە. لە چین ساڵانە زیاتر لە 3 ملیۆن تووشبووی شێرپەنجە تۆمار دەکرێن.
 
لە پەیمانگەی زانستی گەردیلەیی لە شانگەهای، توێژەران رێگەیەکی نوێ بۆ بەهێزکردنی بەرگریی جەستە دژی شێرپەنجە دەدۆزنەوە و پشت بە تەکنەلۆژیای نانۆڕۆبۆت دەبەستێت.
 
هان شۆو، توێژەر لە پەیمانگەی زانستی گەردیلەیی لە شەنگهای دەڵێت: ''ئەمە بەشێوەیەکی تایبەتمەندانە دەبەسترێ بە خانە شێرپەنجەییە دەستنیشانکراوەکانەوە، ئەمەش وا لە بەرگرییە خانەکان دەکات بیانناسنەوە و بە باشی لەنێویان ببەن''.
 
ئەو رێگەیەی زانایان دۆزیویانەتەوە، بریتییە لە بەکارهێنانی نانۆڕۆبۆت بۆ دەستنیشانکردنی خانەکانی شێرپەنجەیە بە مادەیەکی کیمیایی تایبەت، تاوەکو خانەکانی بەرگریی لەشی تووشبووەکە، هێرشی زیاتر بکەن و خانە شێرپەنجەییەکان لەنێو ببەن.
 
نانۆڕۆبۆت ئامێرێکی بچووکە و بە ژیریی دەستکرد کۆنترۆڵ دەکرێ، زۆرجار لە ڤایرۆسێکیش بچووکترە تاوەکو بچێتە نێو جەستەوە و کار لەسەر خانەی ئامانجدار بکات بۆ گەیاندنی دەرمان و مادەی کیمیایی؛ لە رێگەی خوێن یان قوتدانەوە دەخرێتە نێو جەستە.
 
توێژەران بە ئومێدن ئەم داهێنانە لە چارەسەرەکانی دیکە، خێراتر و کاریگەرتر بێ. لی شۆوجون، توێژەری باڵا لە پەیمانگەکە دەڵێت: ''بەم رێگەیە پێویستمان بە گۆڕانی بۆماوەیی نابێ، کاتی گەشەسەندن کەم دەکاتەوە و گونجاویی زیندەییش زیاد دەکات، بە چالاککردنی لەگەڵ رووناکیی سوور یان سۆنەر کاریگەرییەکەی زیاد دەبێ''.
 
لە چین ساڵانە زیاتر لە 3 ملیۆن تووشبووی شێرپەنجە تۆماردەکرێن و نزیکەی دوو ملیۆنیش گیان لەدەستدەدەن. بۆیە توێژەرانی کەرتی پزیشكی، هەمیشە یەکێک لە داهێنانەکانیان دۆزینەوەی رێگەچارە بووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە و رێگری لە مردنی ملیۆنان کەس بە نەخۆشییەکە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.